u200d «ڕۆڵەی شیرین !»
دوکتۆر محەمەد قەدەمی ٢٣/١/٩٩
ڕۆڵەی شیرین!
بەو عاسمانە!
بە و چاوانە؛
نیگەرانە!
بەو کوردە ؛بەو
کوردوستانە
بەو ھەناسانە،کوردانە!
چاوم لێتە؛
ڕۆڵە بزانە!
بە خاوێنی ئەو قورعانە
کەوا لەسەر کۆشم دانا
شێری نووستووم !،
وەخەبەر دێم ،بەو زووانە
دیدەی یاران، چاوەڕوانە!!
برچسب: نویسنده: نوید اسدی تاريخ: يکشنبه 31 فروردين 1399 ساعت: 9:54
برچسب: نویسنده: نوید اسدی تاريخ: يکشنبه 31 فروردين 1399 ساعت: 9:54
«دەردی....،
بێ دەرمان!!!!»
دوکتۆر محەمەد قەدەمی
٢٦/١/٩٩
قەت دڵپڕیی؛
وام نەدیبوو!
ساتێ کە دیم ؛
کورد خوێنی کورد؛
ئەخواتەوە!!
بە منیش دەڵێ :
دڵنیا بە!
دنیا؛بیرت ئەباتەوە!!
وەڵا کردت ،
برای کوردم!
بەڵام ھەرگیز؛
براکوژی و نان بڕین و
ھەم بە گرت دان!؛
عاسمانیش !؛
نایشواتەوە!!....
برچسب: نویسنده: نوید اسدی تاريخ: يکشنبه 31 فروردين 1399 ساعت: 9:54
«سەر سەنگین»
دوکتۆر محەمەد قەدەمی ٢٥/١/٩٩
سەر سەنگینم !؛
دەڵێی بەردی ھەموو عەجەم!؛
لەگەڵ داری بەعزێ کوردان!
سەر و گوێلاکی شکاندووم!
دەڵێی خنجێری عارەبێک
جەرگ و دڵ و
ورگ و پۆستی،
گشت دڕاندووم!!
دەڵێی شەیتانی ئاسمان
تەلیسمی خێری فڕاندووم!
ھەر خوا ماوە و چاوەکەی تۆ!
لام لێ وەکەن !
گاوریش بم؛
گەلێک ماندووم!!
برچسب: نویسنده: نوید اسدی تاريخ: يکشنبه 31 فروردين 1399 ساعت: 9:54
شاری مار!!
د.محەممەد قەدەمی ٢٥/١/٩٩
دەردەکانم؛شاری مارن!
بھاورووژن؛
زۆر قەھارن!
شێعرەکانم
ھەمووی دەردن!
لێی حاڵینە ؛
ئەوەی مەردن
ئەو ژنەی ئالوودەی دەردن
شێعرم ؛بێ وەزن و بەتاڵە
ھەمووی شیوەنە و سکاڵە
بێ قرارن
لێو بە بارن
بارانن لە دڵ دەبارن
ئاوری شاران دەتارن
لەشکری ڕۆم و تەتارن!!!
برچسب: نویسنده: نوید اسدی تاريخ: يکشنبه 31 فروردين 1399 ساعت: 9:54
برچسب: نویسنده: نوید اسدی تاريخ: يکشنبه 31 فروردين 1399 ساعت: 9:54
برچسب: نویسنده: نوید اسدی تاريخ: يکشنبه 31 فروردين 1399 ساعت: 9:54
ئیبتیزالی شەڕڕ
دوکتۆر محەمەد قەدەمی
٢٧/١/٩٩
دنیا خۆشە!!؛
ئەوەی بووە
بە باعیسی نان بڕین!و
کوشتنی تۆ!!
دێتە نیزیک
بە ھیوایە
لەبیلبیلەی چاوت ؛
بە تۆ
نیزیک تر بێ!!
ئەقڵ فەریک!!
برچسب: نویسنده: نوید اسدی تاريخ: يکشنبه 31 فروردين 1399 ساعت: 9:54